عەلیئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری سیاسیی ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارت بە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ترامپ، سەرەڕای سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەی لە دژی دەوڵەتان، وتی: تاران بە ئاوڕدانەوە لە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنزۆئێلا، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە گەڕەنتیی ئەمنی خۆی نابینێت، چونکە گەڕەنتییەکانی ئەمریکا بۆ پشتبەستن نابێت.
وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ڕووداوەکانی ئەمدواییە، زۆر بەهێزتر لە ڕابردوو دەرکەوتووە، چونکە ڕێبەری ئێران بەهێز، ڕوونبینی و ناسینی وردبینانە لە پرسە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان، وەڵامی دوژمنانی بیانی و بەکرێگیراوانی ناوخۆیی دایە.
Your Comment